omed Barzan brzoo؛ Kazhal Jahabakhsh Mohammed
پوخته
ناونیشانی توێژینه‌وه‌که (جیهانگیریی زمانی‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی شوناسی نهتهوهییو ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانی توێژینه‌وه‌که (جیهانگیریی زمانی‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر داهاتوی شوناسی نهتهوهییو فێرکردنی زمانی کوردی)یه، که تیایدا باس له جیهانگیری بهگشتیو به‌تایبه‌تی جیهانگیریی زمانی‌و کاریگه‌رییه پۆزه‌تیڤ‌و نێگه‌تیڤه‌کانی ئه‌م دیارده له‌سه‌ر زمانه‌کانی جیهانو زمانی کوردی کراوه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕێبازی په‌سنی شیکاری په‌یڕه‌وکراوه. پلانی توێژینه‌وه‌که: توێژینه‌وه‌که سێ ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت، ئه‌مانه‌ن: ته‌وه‌ری یه‌که‌م به‌گشتی باس له جیهانگیری وه‌ک زاراوه‌و چه‌مک، قۆناغه‌کانی سهرههڵدانیو هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه، پاشان جۆره‌کانی ئه‌م دیارده‌یه، کاریگه‌رییه باش‌و خراپه‌کانی ئه‌م دیارده‌یه‌و ده‌رئه‌نجامه‌کانی ده‌کات. له ته‌وه‌ری دووه‌مدا باس له یه‌کێک له جۆره‌کانی جیهانگیری کراوه، ئه‌ویش جیهانگیریی زمانییه، که تیایدا چهمکو په‌یامی جیهانگیری زمانی، ڕۆڵی جیهانگیری له گهشهکردنو په‌ره‌پێدانی زمان، کاریگه‌رییه‌کانی جیهانگیری له‌سه‌ر شوناسی نهتهوهییو زمانی، کۆتابابهتیش جیهانگیریی زمانی‌و ڕۆڵی له بواری په‌روه‌رده‌و فێرکردنی زماندا خراوه‌ته به‌ر باس‌و لێکۆڵینه‌وه. کۆتاتهوهرو ته‌وه‌ری سێیه‌م بۆ جیهانگیریی زمانی‌و کاریگه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر زمانی کوردی کراوه، که تیایدا باس له کاریگه‌رییه‌کانی جیهانگیریی زمانیی زمانی ئینگلیزی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی کوردی‌و به‌تایبه‌تی زمانی کوردی له‌لایه‌ک، له لایه‌کی تره‌وه پلان‌و سیاسه‌تی ئێمه‌ی کورد وه‌ک کوردزمان بۆ به‌هێزڕاگرتنی زمانی کوردی‌و پاراستنی ئاسایشی زمانی نهتهوهییو شوناسی زمانی چه‌ند پێشنیار‌و ڕێگاچاره‌یه‌ک خراوه‌ته‌ڕو. له کۆتایی توێژینه‌وه‌که‌شدا گرنگترین ئهنجامهکانو لیستی سهرچاوهکانو کورته‌ی توێژینه‌وه‌که به زمانه‌کانی عهرهبیو ئینگلیزی خراوهنهتهڕو.